میدیاکانی عێراق: رۆژی چوارشەممە ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێکی رەسمی بگاتە شاری بەغداد.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، رۆژی چوارشەممە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێکی رەسمی دەگاتە بەغداد و لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە پێشوازی لێدەکرێت.

ئاشکراشیانکرد، ماکرۆن لە سەردانەکەیدا سەرنج دەخاتە سەر دۆسیە ئەمنی و سەربازییەکان، چاوەڕێدەکرێت چەند گرێبەستێکی فرۆشتنی چەک بە عێراق واژوو بکات، جگە لە چەند گرێبەستێکی ئابووری و وەبەرهێنان.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بڕیاربوو ماکرۆن سەردانی عێراق بکات، بەڵام ئالنگارییەکانی ناوچەکە سەردانەکەیان بۆ ئەم هەفتەیە دواخست.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share