بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی چارەسەرکرا”.
ئاشکراشیکرد، تا کۆتایی ساڵی 2025 کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی دروستنابێتەوە.