کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (جاڕنامەی نیویۆرک) کە تایبەتە بە چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ ئیــسرائـ.ـیل و فـ.ـەلەسـ.ـتین بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرد.
جاڕنامەکە لە حەوت لاپەڕە پێکهاتووە، لەو کۆنگرەیەی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی سعودییە و فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو ئامادەکرا.
ئەمڕۆ رێکخراوەکە بە 142 دەنگ بەرامبەر 10 دەنگی ناڕازی و ئامادەنەبوونی 12 دەوڵەت پەسەندکرا.
ئەگەر پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەریەکە لە ئیـ.ـسرائیل و فەلەسـ.ـتین دەبنە خاوەنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەو ناوچە پیرۆزانەی دەکەونە نێوان سنووری هەردوو وڵاتەکەوە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێریی دەکرێن.
وەک کاردانەوەیەک سەبارەت بە بڕیارەکە دانی دانـ.ـۆن نوێنەری ئیـ.ـسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، “ئەمە دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی جەنگ و تێکدانی دانوستانەکان”.