جومانە غەلای: یەکشەممە تیر و پشکی ئەلیکترۆنی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی دەنگدان ئەنجامدەدرێت

وتەبێژی کۆمسیۆن، رایگەیاند، یەکشەممە تیر و پشکی ئەلیکترۆنی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی دەنگدان ئەنجامدەدرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 14ی ئەیلولی 2025، پرۆسەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ دیاریکردنی کارمەندانی رۆژی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکە کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەنجومەنەکە دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share