کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، سبەینێ پلەی گەرمی بە 1 تاوەکو 2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵەهەور لە هەندێک ناوچە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزيكدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بە 1 تاوەکو 2 پلە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان 41 پلەی سیلیزی