بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە جیهاندا خوێندکاران یەکپۆش نین بەڵکو مامۆستایان پەیڕەویی یەکپۆشی دەکەن، بەهیواین لە ساڵانی داهاتوو بتوانرێت یەکپۆشیی مامۆستایان جێبەجێبکرێت.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە جیهاندا مامۆستاکان یەکپۆشن نەک خوێندکاران، بەهیواین لە ساڵانی داهاتوو بتوانرێت سیستمی یەکپۆشیی مامۆستایان بە یاسا و رێنمایی جێبەجێبکرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی ئەرکی دارایی لەسەر شانی خێزانی خوێندکاران، کەمببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ، 50 خوێندنگە لە سنووری پەروەردەی سلێمانی، سیستمی زیرەکیی دەستکردی وەزارەتی پەروەردەیان بە شێوازی ئەزموونیی تێدا تاقیدەکرێتەوە؛ سیستمەکەش پەیوەستدەکرێت بەو خوێندنگانەوە کە کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.
وتیشی، هەموو پێداویستی و هۆیەکانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن، تەرخانکراون.