دادگای باڵای تایلەند سزای ساڵێک زیندانی بەسەر تاکسین شیناواترا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تایلەند سەپاند، پاش ئەوەی لە ساڵی 2006 لە رێگەی کودەتایەکی سەربازییەوە لە دەسەڵات لابرا و هەڵات بۆ دەرەوەی تایلەند.
ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی ئاشکرایکرد، ساڵی 2023 ساکسین بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، قۆستنەوەی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندیی تایبەت و گەندەڵی، سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، پاش گەڕانەوەی بۆ تایلەند، لێخۆشبوونی شاهانەیی بۆدەرچوو، بۆیە سزاکەی کەمکرایەوە بۆ یەک ساڵ زیندانیکردن.
بەپێی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، دادگای باڵای تایلەند رەتیکردووەتەوە ئەو شەش مانگەی شیناواترا پاش گەڕانەوەی لە دەرەوەی تایلەند کە لە نەخۆشخانە بەسەریبردووە، لە سزاکەی کەمبکاتەوە، لە بڕیارەکەی دادگاکەدا هاتووە ناردنی ئەو بۆ نەخۆشخانە یاسایی نەبووە، شیناواترا نەخۆش نەبووە بەڵکو بۆ فێڵکردن بووە لە یاسا، لەپێناو کەمکردنەوەی سزاکەی دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە نەخۆشیی دڵی هەیە.