عەراقچی: ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی بەجێنەهێشتووە

وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی بەجێنەهێشتووە و ئامادەی گفتوگۆیە.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شەڕی 12 رۆژەمان لەگەڵ ئیسرائیل، وانەیەکی گەورە بوو بۆ ئەو وڵاتە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دیکەیشیان؛ ئەوان درکیان بەوە کرد کە پرسی ئێران بە رێگەچارەی سەربازی چارەسەرناکرێت، تەنیا رێگەی دیپلۆماسیی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، رێگەچارە دەبێت.

وتیشی، ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی بەجێنەهێشتووە و هەمیشە ئامادەبووە بۆ بەشداریی دیالۆگێکی دادپەروەرانە.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئەوان دەیانویست دووبەرەکی ناوخۆیی لە ناو گەلی ئێراندا دروستبکەن، بەڵام رووداوەکانی جەنگەکە سەلماندیان کە هەموو گەلی ئێران بەرگرییان لە یەک ناسنامە دەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: دەمانەوێت لەگەڵ سوریا رێکبکەوین

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، حکومەتەکەی بەدوای “رێککەوتنێکی ئەمنی” لەگەڵ سوریا و “ئاساییکردنەوە”ـی دۆخەکە لەگەڵ لوبناندا، دەگەڕێت. لە چاوپێکەوتنێکدا…
زیاتر ببینە

تاڵیبان: هەنگاوی باشمان ناوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا

وته‌بێژی حكومه‌تەكەی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، هه‌نگاوی باشیان ناوه‌ بۆ دروستكردن و به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌ندا و…
Total
0
Share