بەپشتبەستن بە داتاكانی بازاڕی جیهان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانكارییەكەی دیكەی بەسەردا هات.
بەپێی داتا جیهانییەكانی بازاڕی جیهان نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێت بە جێگیریی و بە 66 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەروەها، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕیش بە سێ هەزار و 656 دۆلارە.
ئەم گۆڕانكارییە ناجێگیرییە بۆ چەند هۆیەكی جیۆ پۆلەتیكی و پێكدادانە بەردەوامەكانی رووسیا و ئۆكرانیا لەلایەك و یاسا و بڕیارەكانی ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ماوەڕاست لەلایەكی دیكە دەگەڕێتەوە.