بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاوەکو ئەمڕۆش یەکێتی سوود لە ئەزموونی ئەو هەڤاڵانە وەردەگرێت کە بەشێک بوون لە خەباتی شۆڕشی نوێ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ ستایشی هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجانی کرد کە بەشێکی گرنگە لە مێژووی پڕ شانازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خزمەتەکانی بۆ کوردستان جێگەی رێز و پێزانینە.

وتیشی، تاوەکو ئەمڕۆش یەکێتی سوود لە ئەزموون و خزمەتەکانی هەموو ئەو هەڤاڵانەی وەردەگرێت کە بەشێک بوون لە خەباتی شۆڕشی نوێ و قوربانییان بۆ گەلەکەمان داوە.

لای خۆیەوە، هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان جەختیکردەوە لەسەر هەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خەبات دەدات و هەر کار و هەنگاوێک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و یەکێتیدا بێت وەک هەمیشە بە دڵسۆزییەوە رایدەپەڕێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share