بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر مەحمود سەنگاوی کرد.
لەو سەردانەدا، هەڤاڵ عەدنان حەمەی مینا و پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی هەواڵگریی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە ئامادەیبوون.
سەرۆک بافڵ پرسە و سەرەخۆشی لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڤاڵ (کەریم حاجی حەمەئەمین سەنگاوی) برای و ستایشی خانەوادە و بنەماڵە سەربەرزەکەیانی کرد کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتیدا و هیوای خواست ئەمە دوایین ماتەمیان بێت و خوای گەورە سەبووری و ئارامییان پێببەخشێت.