پزیشکێک: وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا پشتگوێ مەخەن

پسپۆڕێکی وردی هەناسەدان و سییەکان، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا پشتگوێ نەخەن.

د. زانا دزەیی، پسپۆڕی وردی هەناسەدان و سییەکان، ئاشکرایکرد، پێویستە ئەم کەسانەی ئەم دۆخ و نەخۆشییانەیان هەیە وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا پشتگوێ نەخەن:

– ئەو کەسانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە

– تووشبووانی هەوکردنی درێژخایەنی سییەکان

– ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن

– تووشبووانی هەر نەخۆشییەکی دیکەی درێژخایەنی سییەکان

– ئەو کەسانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ یان گورچیلەیان هەیە

– ئەو کەسانەی لە سەروو تەمەنی 65 ساڵییەوەن

– تووشبووانی شێرپەنجە

– ئەو کەسانەی بە هەر هۆکارێک بێت سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەم مانگەوە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، ژەمی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا وەربگرن، بەمەش بە رێژەی %60 تووشبوونیان بە ئەنفلۆنزا و خراپتربوونی دۆخی نەخۆشییەکانیان، کەمتردەبێتەوە.

وتیشی، ڤاکسینەکە لە هەندێک لە بنکە تەندروستییەکان، نەخۆشخانەکان و سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان بەردەستە، ئەم ڤاکسینە سەلامەتە و، لێکەوتەکانی زۆر کەمن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share