ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدگەیەنێت، هاوڵاتییەك دۆزراوەتەوە و قسەناكات و هیچ ناونیشانێك یان ناسنامەیەكی پێ نییە و لەئێستادا لە بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە ئەم هاوڵاتییە دۆزراوەتەوە و قسەناكات و هیچ ناونیشانێك یان ناسنامەیەكی پێ نیبە، لەئێستادا لە بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لەكەسوكارییان هەر هاوڵاتییەك دەكەین كە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەبارەیەوە سەردانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد بكات یان پەیوەندی بكات بەم ژمارە مۆبایلەوە: 07734505151

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنمان پێشكەش بە سودانی كرد

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share