سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، رایگەیاند، گرووپێکی هاککەر داتاکانی کارتی نیشتمانیی هەرێم و عێراقی بردووە.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی هەرێم، رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا، تەواوی داتاکانی کارتی نیشتمانیی عێراق، بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیشەوە لەلایەن گرووپێکی دەرەکییەوە بردراون.
دەشڵێت، پاراستنی داتاکان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، چونکە سیستمەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە سەرپەرشتیدەکرێت.
هیوا ئەفەندی ئەوەش دەڵێت، دوور نییە لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە دژی حکومەتی عێراق یان هەرێمی کوردستان بەکاربهێندرێن.