قوباد تاڵەبانی: بەڕێوەبەرایەتییەکانم راسپارد کاروبارە یاساییەکانی هەر پێنج زۆنە گەشتیارییەکەی سەرچنار تەواوبکەن

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکانم راسپارد کاروبارە یاساییەکانی هەر پێنج زۆنە گەشتیارییەکەی سەرچنار تەواوبکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، پرۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار و بەنداوەکانی چەقچەق و سەرچنار لە پێشینەی کارەکانی حکومەت و بەندەیە و بە تەواوبوونیان کەرتی گەشتوگوزار لە کوردستان و سلێمانی هەنگاوێکی گەورە بەرەوپێش دەچن.

باس لەوەشدەکات، بەنداوی چەقچەق کە ماوەیەکە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیای جێبەجێکار، داوامکرد کۆمپانیای جێبەجێکار پەلە بکات لە تەواوکردنی پرۆژەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشمان راسپارد هەرچی زووترە ئامادەکارییەکانی بەنداوی سەرچناریش تەواوبکەن تا دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکانم راسپارد لە ماوەیەکی کەمدا کاروبارە یاساییەکانی هەر پێنج زۆنە گەشتیارییەکەی سەرچنار تەواوبکەن و تیمێکیشمان لە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران پێکهێنا بۆ هەماهەنگی و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران هەرچی زووتر دەست بکەن بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان و لە کاتی خۆیدا تەواویان بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share