بەپێی زانیارییەکان، لە هەولێر بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، کەمێک پێش ئێستا، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر، نزیک شەقامی مەخمور، روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە چەند کەسێک برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.