بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە مانگی 11ـی ئەمساڵەوە، رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 نادرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، وا بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵەوە، تەنیا رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل2024 تا 2026 بۆ هەرێم، بدرێت.
ساڵانە لە مانگی 11، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی دوو ساڵی پێشوو، قەدەغەدەکرێت و رێگە بە هاوردەکردنی بۆ هەرێم نادرێت.