پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە هاوکاری و بەشداریی کارمەندانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی گاپیڵۆن و خۆبەخشانی سنوورەکە، سەرەڕای سەختیی ناوچەکە و مەترسی هەبوونی مین و دوای زەحمەتێکی زۆر تواندرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری گوندەکانی گەورەدێ و وڵاغلو کەوتەوە، لەگەڵ زانینی هەواڵی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستبەجێ تیمێک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپیڵۆن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و، پاش زەحمەتییەکی زۆر تواندرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان نزیکەی 800 دۆنم لە پوش و پاوانی سروشتی سوتاون و زیانێکی زۆر بەر سروشتی ناوچەکە کەوتووە.
باسی لەوەشکرد، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە.