ئێران تەواوی هێزە چەکدارەکانی خستە ئامادەباشییەوە

فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێشبینییەکانیان بۆ ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە، هێزەکانی وڵاتەکە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران رایگەیاند، هەموو ئێران لە هێزی زەمینی، بەرگری و ئاسمانییەوە تاوەکو بەسیج، سوپای پاسداران و هاوڵاتییان بەگشتی، لە کاتی شەڕەکەی ئەم دواییەدا لە ناو بەرەکانی جەنگدا بوون، بە هەموو هێزی خۆیانەوە بەرگرییان دەکرد.

وتیشی، “پرسی چەکی ئەتۆمی، بیانووی سەرەکیی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو، بەڵام ئەوەی ئەوان لە بەرەکانی شەڕدا کردیان و دەیانویست بیکەن، تەواو جیاواز بوو لەو بانگەشەیەی دەیانکرد و، نیشانیدا کە پلانێکی وردیان بۆ گەلی ئێران داناوە”.

ئەوەشی باسکرد، “ئیسرائیل لە شەڕی دژ بە ئێران، نەیتوانیی بە ئامانجە سەرەتاییەکانی خۆی بگات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا

وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، “عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا”. لە…
Total
0
Share