چەند وڵاتێک ئیدانەی هێرشکردنەسەر ئێران دەکەن

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 13ی حوزەیرانی 2025، ئیسـ.ــرائیل هێرشی بۆسەر ئێران ئەنجامدا و چەند بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکە کوژران، چەند وڵاتێک ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد.

هەریەکە لە وڵاتەکانی، عێراق، تورکیا، سعودیە، ئوردن، ئیمارات، روسیا، ژاپۆن، ئیندۆنیزیا و چەن وڵاتێکی دیکە هێرشەکەیان ئیدانەکرد.

لێدوانی وڵاتان و کەسی یەکەمی چەند وڵاتێک لەبارەی هێرشەکە:

رەجەب تەیب ئەردۆغان: هێرشی ئیسـ.ـرائیل بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.

سودانی: هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە دەگرینەبەر.

سوڵتاننشینى عوممان: ئەمە هەڕەشەیە بۆ سەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان، دەبێت ئیسـ.ــرائیل بەرپرسیارێتیی هەڵبگرێت.

سعودیە: هێرشەکە پێشێلکردنی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسن لە وەستاندنی.

ئیندۆنیزیا: هێرشەکان ئاڵۆزییە هەرێمایەتییەکان زیاتردەکەن.

ژاپۆن: ئەم هێرشە بۆ خراپتربوونی زیاتری دۆخەکە سەردەکێشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share