قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری کار و بەدواداچوونەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، سەرەڕای بەدواداچونی بەردەوام، مانگی رابردوو تەنها پێنج شوێنکار داخراوە.

لە راپۆرتی ئاماری کار و بەدواداچوونەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هاتووە، مانگی رابردوو لە سلێمانی نزیکەی 36 تۆن خۆراک، کەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراوە و، 5 شوێنی کارکردنیش داخراون.

ئاشکراشیکرد، شەش هەزار و 149 سەردانیان لە سنووری شاری سلێمانی، بازار و شوێنە گشتییەکانی ئەنجامداوە و پسوڵەی سەرپێچیان بۆ390  شوێنکار کردووە، هاوکات 216 حاڵەتی ئاگادارکردنەوە لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەبووە.

هەر لە ئامارەکانی راپۆرتەکەدا هاتووە، لە مانگی پێشوو شەش حاڵەتی دادگاییکردن تۆمارکراوە، 8 شوێنکار بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون، ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانەوەی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بە یاسا و رێنماییەکانەوە بووە کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیان درابوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە مانگی رابردوودا 50 ملیۆن دینار سزای دارایی بەسەر ئەو شوێنانەدا سەپێندراوە کە پابەندی رێنماییەکان نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نامەیەک داوای پشکی چوار مانگی هەرێم لە حکومەتی عێراق دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، کۆبووەوە و لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە،…
Total
0
Share