حکومەتی ئەفغانستان دەڵێت، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە، گەیشتە دوو هەزار و 205 کەس.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی ئەفغانستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جگە لەو ژمارەیەی گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار و 640 کەسی دیکەش برینداربوون و سەدان باڵەخانەش داڕووخاون.
دەشڵێت، هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەردەوامن و گوماندەکرێت ژمارەیەک کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا بەجێمابن.