ڕوانگەی سوری ژمارەی کوژراوانی چەکدارە سورییەکان لە شەڕی قەرەباغ-دا ئاشکرا دەکات

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، ژمارەی کوژراوانی ئەو چەکدارانەی کە سورین و لە ڕێگەی تورکیاوە چونەتە شەڕی قەرەباغ گەیشتوەتە 107کەس.

ڕوانگەی سوری ئەمڕۆ 9ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “لە ماوەی تەنها 48 کاتژمێری ڕابردوودا 26 چەکداری سوری کە بۆ پشتگیری ئازەربایجان چونەتە هەرێمی قەرەباغ لە پێکدادانەکاندا کوژراون”.

لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا تورکیا چەکدارە سورییەکانی وەفادار بە خۆی لە غازی عەنتاب کۆکردەوە و پاشان گواستنییەوە بۆ ئیستەنبول، لەوێشەوە بە هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان، گواستراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە و پاشان بۆ بەرەکانی جەنگ لە قەرەباغ.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی سوپاسی هاوڵاتییان دەکات لە دۆزینەوەی کەسوکاری بریندارێک

بابەتی دواتر

پلانیان هەبوو ڕاپەڕین بکەن و حاکمی ویلایەتەکەش بڕفێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share