کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی لە دابەزین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژئاواى هەرێم، پلەی گەرمی بە (1-2)پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی با هەیە بۆ ماوەیەکی کەم، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: مووچەخۆران ئازادن لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەیان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق، مووچەخۆران ئازادن لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەیان…
Total
0
Share