بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان: لە رۆژانی پشوودا دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە سبەینێ پشووە، دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سبەی پێنجشەممە پشووی رەسمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی راگەیەندراو بەردەوامدەبێت.

دەشڵێت، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share