نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەبارەت بە کوژرانی عەلی خامنەیی بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل، حكومه‌ت و سه‌ركردايه‌تيى ئـ.ـێران ده‌كه‌ين بۆ شـ.ـه‌هيدبوونى، ئـ.ـايه‌توڵا عه‌لى خـ.ـا‌منەیی، رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و زاناى ديارى ئايينى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانين.
وتیشی، له خوداى مه‌زن داواكارين، گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، له‌م كاته سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تىی ده‌كه‌ين، ئه‌ركى خۆى له راگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه جێبه‌جێبكات.