هەفتەی داهاتوو دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات

هەفتەی داهاتوو دیاردەی مانگگیرانی تەواوەتی روودەدات و لە ئاسمانی عێراق دەبینرێت.

بەپێی ئاماژە گەردوونییەکان، ئێوارەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دیاردەی گەردوونی مانگگیرانی تەواوەتی روودەدات و ماوەی پێنج کاتژمێر و 27 خولەک دەخایەنێت.

دیاردەکە لە 6:28 خولەکی ئێوارە لە ئاسمانی بەغداد دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 8:30 خولەک دەگاتە ئەوپەڕی و لەو کاتەدا مانگ بە رەنگی سوور دەردەکەوێت.

بۆ بینینی دیاردەی مانگگیرانی ئەم جارە بە وتەی شارەزایانی بواری گەردوونی، عێراق باشترین شوێنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە لیستی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایان لەسەرە

راپۆرتێکی نوێ مەترسییەکانی زیادبوونی وشکەساڵی لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرادەکات ئەمەش پاش ئەوەی ئاشکراکرا رێژەی بە بیابانبوون گەیشتووەتە 75%.…
Total
0
Share