لە یەکێک لە گوندەکانی دارفۆر لە وڵاتی سودان زەوی هەرەسی هێنا و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و تەنها یەک کەس رزگاری بوو.
رووداوەکە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە روویداوە، کاتێک زۆرینەی دانیشتووانی گوندەکە لەناو ماڵەکانی خۆیاندا بوون لەناکاو زەوی هەرەسی هێنا و سەرجەمیان بوون بە ژێر قوڕ و خانووەکانیانەوە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەڵێت، “زیاتر لە هەزار کەس نیشتەجێی گوندەکە بوون، سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە، تەنها یەک کەس بە زیندوویی رزگاری بووە”.
جەختیشدەکەنەوە، “بارانبارینی بەخوڕ کە لە رۆژی یەکشەممەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە، هۆکاری رووداوەکە بووە، لە ئێستادا تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و گەڕان بەدوای تەرمەکاندا بەردەوامە.