کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: زیاتر لە 700 کاندید دوورخراونەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا زیاتر لە 700 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخراونەتەوە.

عیماد جەمیل سەۆرکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 700 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخراونەتەوە، بەڵام ژمارەکە بۆ داهاتوو لە گۆڕاندا دەبێت، چەند کاندیدێک ئەگەر گەڕانەوەیان هەیە دوای پێداچوونەوەی ناوەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای مانگی داهاتوو رەزامەندی لەسەر لیستی ناوی کاندیدان دەدرێت.

سەبارەت بە کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان رایگەیاند، نزیکەی 800 هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە، ئێمە پێویستمان بە 250-260 هەزار کارمەندە، بەپێی خشتەیەکی زەمەنی، دوای ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان، راهێنانیان پێدەکرێت و بۆ رۆژی دەنگدان ئامادەدەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی دەرئەنجامی دانوستانەكانیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە لەگەڵ شاندەكە رێوشوێنە نوێیەكانمان بۆ…
Total
0
Share