هاوژین عومەر: د. بەرھەم ساڵح زۆرترین چانسی بردنەوەی ھەیە

هاوژین عومەر، شارەزای سیاسی و هەڵبژاردن و كادری پێشكەوتووی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەكو ئەوەی پێشبینیی دەكرا و لەسەر داوای 180 پەرلەمانتار، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتووی دیاریی كرد بۆ كۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و ڕایگەیاند، بە پێی ماددەی 70 لە دەستووری عێراق، ڕێژەی یاسایی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بە 220 ئەندام، واتە دوو لەسەر سێی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران تەواو دەبێت.

ڕاشیگەیاند، هەر بە پێی ھەمان ماددە، براوەی ھەڵبژاردنەكە لە خولی یەكەمدا پێویستی بە هەمان ڕێژە و ژمارەی دەنگ هەیە و ئەگەر ھیچ یەكێكیش لە كاندیدەكان نەیانتوانی لە خولی یەكەمدا ئەو ژمارەیە بەدەستبهێنن ئەوا خولی دووەمی ھەڵبژاردن بۆ یەكەم و دووەم كاندید كە زۆرترینی دەنگەكانیان بە دەستهێناوە ئەنجامدەدرێتەوە و لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەكەدا ھەر كام لەو دوو كاندیدە زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، ئەوە دەبێتە سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی پێشبینی و خوێندنەوەكان لە كۆبوونەوەكەی پێنجشەممە، لە نێوان 230 بۆ 250 ئەندام ئامادەدەبن. پێدەچێت ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیارترین ئامادەنەبووەكان بن و بەشداریی نەكەن، ئەویش بەھۆی بوونی مەترسیی لە دەرنەچوونی كاندیدەكەیان.

هاوژین عومەر پێیوایە، “تا ئێستا د.بەرھەم ساڵح زۆرترین چانسی بردنەوەی ھەڵبژاردنەكەی ھەیە بۆ جاری دووەم و پەسەندكراوی زۆرینەی لایەن و پەرلەمانتارەكانی عێراقە و لە دەرەوەی پەرلەمانیش، موقتەدا سەدر و ڕەوتەكەی ڕەزامەندن لەسەر جارێكی دیكە بە ھەڵبژاردنەوەی د. بەرھەم ساڵح بە سەرۆك كۆمار و نیوەی سوننەكانیش مسۆگەركراون و ھیچ گرفتێك لەو بارەیەوە نابینن، بەڵام پێدەچێت سەرنج و گرفتیان لەسەر ڕاسپاردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ھەبێت “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند…
زیاتر ببینە

دەستەی خانەنشینیی عێراق: لە دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی 4000 خانەنشین پاداشتی خزمەتیان وەرگرت

دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا کە لەگەڵ چوونە ناو مانگی…
Total
0
Share