ئێـ.ـران: ئامادەین بڕی پیتاندنی یـ.ـۆرانیۆم کەمبکەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ %3.67 کەمبکاتەوە، ئەگەر بگەن بە رێککەوتنێک کە مافی ئێران تێیدا پارێزراوبێت.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “حکومەت ناتوانێت رێگریی لە پەرلەمان بکات بۆ دەنگدان لەسەر یاسای کشانەوە لە پەیمانی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی، یاساکە پاڵپشتییەکی زۆر دەکرێت و لە ئەگەری کشانەوە لەو پەیمانە ئێران ئازادانە مامەڵە دەکات”.

وتیشی، ئەگەر لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بگەن بە رێککەوتنێک لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمەوە، ئەوا بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ %3.67 کەمدەکەنەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، کشانەوە لەو پەیمانە واتە نەتەوە یەکگرتووەکان چیتر ناتوانێت چاودێریی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆم باراک لەبارەی دۆخی سوریا: پێویستە رێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ئاشکرایدەکات، پێویستە رێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە و…
Total
0
Share