کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردەوە، لەکاتی هەوڵدانی بۆ گەیشتن بە بولگاریا جی پی ئێسی فڕۆکەکەی سەرۆکی یەکێتیی ئەوروپا لەکارخراوە.
ئاریانا پۆدێستا، وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “دەتوانین پشتراستیبکەینەوە جی پی ئێسی فڕۆکەکەی ئۆرسولا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا بە مەبەست لەکارخراوە، بەڵام توانی بە سەلامەتی لە خاکی بولگاریا بنیشێتەوە، زانیاری پشتڕاستکراوەشمان لە دەزگا ئەمنییەکانی بولگاریاوە پێگەیشتووە کە روسـ.ـیا لە پشت ئەم کارەوە بووە”.
وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، “هۆکاری سەرەکی ئەم کارەی روسـ.ـیا ئەوەیە سەرۆکی یەکێتییەکە لە گەشتێکی گرنگدایە بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتی دارایی و سەربازی بۆ ئۆکرانیا”.