نرخی مریشک دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هۆکارەکەی ئاشکرادەکرێت
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی مانگێکە ڤایرۆسێک لەناو مریشکدا بڵاوبووەتەوە و ژمارەیەکی زۆریان لێ مرداربوونەتەوە، کە ئەمەش خاوەن پڕۆژەکانی دووچاری زەرەر و زیانێکی زۆر کردووە.
وتیشی، بەهۆی ئەم حاڵەتەوە، لە ئەمڕۆوە تاوەکو مانگێکی دیکە نرخی مریشک لە دوو هەزار و 500 بۆ سێ هەزار دینار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڤایرۆسە هیچ زیانێک بە هاوڵاتییان ناگەیەنێت.