وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ڤـ.ـاکـ.ـسینی پەتا وەرزییەکان لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکان بەردەستە

وەرگرتنی ڤاکسین

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە ڤـ.ـاکـ.ـسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە شارەکە و لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکان بەردەستە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ‘لە رۆژی یەکشەممەوە ڤـ.ـاکـ.ـسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووە و لە ئێستادا لەسەرجەم بنکە تەندروستییەکان بەردەستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک بیەوێت ڤـ.ـاکـ.ـسینەکە بکات دەتوانێت سەردانیی بنکە تەندروستییەکان بکات و دواتر بەپێی ئەو رێنمایی و مەرجە تەندروستییانەی کە هەن پێیدەدرێت.

ڤـ.ـاکـ.ـسینی پەتا وەرزییەکان بەکاردێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگریی لەشی مرۆڤ و رێگری لە تووشبوون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەمیر هەورامی: لەسەر جێبەجێكردنی یاسای بودجە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی ئەمجارەی شاندی باڵای هەرێم لە بەغداد ئاشكرادەكات و دەڵێت، لەسەر جێبەجێكردنی…
Total
0
Share