وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، بڕی یەک ترلیۆن و حەوت ملیار و 352 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
چاوەڕواندەکرێت هەر ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شەش بڵاوبکرێتەوە و لە سبەینێوە، دەست بە دابەشکردنی بکرێت.