کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەگشتی نزیکدەبیتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها ناوچەکانی رۆژهەڵات نەبێت کە پلەی گەرمی تیایاندا بە (1-2) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى سێشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش، نیمچەهەور دەبێت؛ پلەی گەرمییش بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەرزتردەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 46 پلەی سیلیزی