خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور کۆتا مۆڵەتی بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دیاریکرد، ئاشکرایکرد، پاش ئەو وادەیە ناتوانن خۆیان تۆماربکەن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور هاتووە، “پێویستە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی خۆناساندنیان بۆ نەکراوە و تۆمارنەکراون، سەردانی بەشی جموجوڵی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنیان”.

ئاماژەی بەوەشدا، “کۆتا وادە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان 1 ی تشرینی یەکەمە و لەپاش ئەو بەروارەوە رێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتا تۆمارنەکراوەکان دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share