دوو کەس بەتۆمەتی دزینی زیاتر لە 20 هەزار دۆلار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەی خۆیدا دزیی لێكراوە و بڕی 20 هەزار و سەد دۆلاری ئەمریكیی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بە ناوی دەرۆزەكردنەوە، چوونەتە ماڵەكەی و پارەكەیان بردووە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ز، ف، أ لەدایكبووی 1986 و پ،چ، ف لەدایكبووی 1984) كە پیشەیان دەرۆزەكردنە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا، دەستگیراوە بەسەر بڕێك لە پارە دزراوەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share