ئەمڕۆ دوو هەزار و 500 پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ دوو هەزار و 500 پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140ـدا دابەشبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، مەراسیمی دابەشکردنی زەوی، لە سنووری هەر سێ سەرۆکایەتیی شارەوانیی (مەخموور، دیبەگە و قەراج) بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بڕیارە لە سنووری ئەو سێ شارەوانییە، دوو هەزار و 500 فەرمانبەر سوودمەندبن لەو پارچەزەوییانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ پلاسخارت: هاوکارمان بن لە بەرەوپێشبردنی ڕێچکەی چاکسازی و ئازادیی ڕادەربڕین

ئێوارەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق کۆبوونەوە و قوباد تاڵەبانی…
Total
0
Share