وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی ئاگاداردەکاتەوە.
لیژنەی سەرپەرشتیکردنی سیستمی ئی – پەروەردەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە باخچەی منداڵان تاوەکو پەیمانگەکان ئاگاداردەکەینەوە، کە 4ی ئەیلولی 2025 دواوادەیە بۆ تۆمارکردنی :
1- بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستمی ئی – پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.
2- تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانەکانی هەفتە و جیاکردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستمی ئی – پەروەردە بە دروستی.
کاتژمێر 12ی شەو سیستمی ئی – پەروەردە دادەخرێت و پاش کرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردن نادرێت بە ناوەندەکانی خوێندن.