سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل لەئارادا ماوە و داوای لە سەرجەم هێزەکانی وڵاتەکەی کرد، “ئامادەبن بۆ شەڕ”.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە وتارێکدا رایگەیاند، تاران لەئێستادا بەرامبەر ئەمریکا، ئیسرائیل و ناتۆ وەستاوەتەوە و دەتوانێت رووبەڕوویان ببێتەوە.
وتیشی، دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی لەدژی ئێمە یەکخست و، ئێستا هەموو ئەو توانایانە بۆ مووشەکەکانی ئێمە ئامادەکراون.
ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو ئێستاش ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەڕ هەیە و بە وتەی ئەو، “هەرکەسێک شۆڕشگێڕ و بڕوادار بێت، دەبێت هەمیشە بەتەواوی ئامادەبێت بۆ بەرگریکردن”.