نرخی زێڕ جارێکی دیکە بازێکی گەورەی دا و یەک ئۆنسەی گەیشتە سێ هەزار و 405 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتەوە سێ هەزار و 405 دۆلار.
نرخی ئەمڕۆی زێڕ گەیشتەوە بەرزترین ئاستی خۆی لە یەک مانگی رابردوودا.
دابەزینی بەهای پشکەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، چاوەڕوانییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆکرانیا، سزا ئابورییەکانی ئەمریکا لەسەر بەشێک لە وڵاتانی بەشێکن لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە جیهاندا.