بافڵ جەلال تاڵەبانی: سلێمانی مێژوویەكی پڕ شانازی لە دیموكراسی هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، سلێمانی شارێكە مێژوویەكی پڕ لە شانازی هەیە لە دیموكراسی و روانینێكی ناوازە بۆ ژیان.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات کە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت وتارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا هاتبوو، “سلێمانی شارێكە مێژوویەكی پڕ لە شانازی هەیە لە دیموكراسی و روانینێكی ناوازە بۆ ژیان، بۆچوونە جیاوازەكان لەم شارەدا بەشێوەیەكی ئازادانە گوزارشتیان لێدەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاڵنگاری گەورە و جەنگدا تێدەپەڕن، وڵاتانی رۆژئاوا لە کاتێکدا وانەی دیموکراسی بە ئێمە دەڵێنەوە، ئەو دڕندەییەی غەززە دەبینن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وتی، “پێویستە پێكەوە كاربكەین و پەیامی و ئاشتی و برایەتی بە جیهان بگەیەنین، دەبێت خۆمان یەكلایبكەینەوە و تەنها قسەمان نەبێت بەڵکو دەبێت كردارمان هەبێت”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share