ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنی گوژمەیەک بۆ دروستکردنی دووسایدی دەربەندی رانیە – ژاراوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی رێگاوبان لە ئیدارەی راپەڕین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بڕیاردرا بە خەرجکردنی بڕی 32 ملیار و 373 ملیۆن و 493 هەزار دینار، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی دووسایدی دەربەندی رانیە – ژاراوە.
باسی لەوەشکرد، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، لەپێناوە بەرژەوەندیی گشتی و کەمکردنەوەی رووداوی هاتوچۆ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاترە بە هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.