لە سنووری قەزای چۆمان، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگادارکرایەنەوە لە بوونی رووداوێکی بەرمینکەوتن لە سنووری قەزای چۆمان، راستەوخۆ بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری بەشی بەرگریی شارستانیی قەزای چۆمان، تیمە پەیوەندیدارەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
دەشڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
قوربانییەکە ناوی کارزان میرزایە و تەمەنی 25 ساڵە؛ لەئێستادا تەرمی ئەو گەنجە لە نەخۆشخانەی چۆمانە.