ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: بڕیاری خەرجکردنی مووچەمان دا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاردرا بە ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەرجی ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی مانگی شەش و بەگوێرەى بڕیارى ئەنجومەنی وەزیران بۆ گەنجینەی فیدراڵی، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دراوە.

دەشڵێت، فەرمانکراوە بە بەردەوامبوونی کارى لیژنەی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغداد و، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی یاسایی داوە، کە لە راوێژکارى یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگە یاساییەکانی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگەی یاساییەکانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق پێکدێت، بە هەماهەنگیی نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ ئەمەش بە ئامانجی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە یاساییەکانی پەیوەست بە داهاتی نانەوتی.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى کارى ئەو لیژنە هاوبەشە کراوە، کە لە وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێکهێندرابوو و، جەخت لە پێویستیی پەلەکردن و دەستبەجێ رادەستکردنی نەوتی بەرهەمهاتووی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە بە کۆمپانیای سۆمۆ، بەمەبەستی هەناردەکردنی لە رێگەری بەندەری جەیهانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share