بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت مافی کورد لە سوریای نوێدا مسۆگەربێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) کرد.

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوون، نوێترین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

سەرۆک بافڵ پەرۆشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت مافی کورد لە سوریای نوێدا مسۆگەربێت و وڵاتەکە بە هاوبەشیی هەموو لایەک بەڕێوەبچێت و حکومەتی سوریا نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات.

لای خۆیەوە، وەفدی پەیەدە سڵاوی بەڕێز مەزڵوم عەبدییان گەیاندە سەرۆک بافڵ و پشتیوانیی پەیەدە و هەسەدەیان جارێکی دیکە بۆی دووپاتکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: کۆتایی هەفتە لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم مانگە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی سلێمانی رەوانەی بەغداد دەکرێت. یادگار جەبار،…
Total
0
Share