لاهور جەنگی بورهان بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: هیچ دانپێدانانێکم بەزۆر لێوەرنەگیراوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤی هەرێم رایگەیاند، لاهور جەنگی رایگەیاندووە هیچ دانپێدانانێکی بەزۆر لێوەرنەگیراوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤ لەهەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەڕاسپاردەی سەرۆکی دەستە د.مونا یاقو، سەردانی شاری سلێمانیان کرد، وەفدەکە لە گرتووخانەی کانی گۆمە چاویان کەوت بە لاهور جەنگی بورهان لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کرد دەربارەی رەوشی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و رێکارەکان پرسیاریان لێکرد.

دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێت، ناوبرا ئاماژەی بەوە کرد تەندروستیی باشە و لە ژوورێکی تایبەت دانراوە و تەواوی پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە، هەروەها بەڤیدیۆ لەگەڵ خێزانەکەی قسەیکردووە وە هەروەها داوای پەرتوکی کردبوو لەئاسایش کومەڵێک پەرتووکیان بۆ هێناوە، و ئاماژەی بەوەش کرد لەوکاتەی کە هاتووە بۆ زیندانی ئاسایش لەکانی گۆمە، رووبەڕووی هیچ توندوتیژی و ئەشکەنجەیەک نەبووەتەوە.

دواتر لاهور جەنگی بورهان، داوای کردووە کە دۆسیەکەی بەڕێکاری یاسایی بڕوات و دەستەش چاودێری بکات، هەروەها لەسەر رووداوەکانی ئەو رۆژە وتی زووتر نوێنەرانی وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردوەتەوە کە ئەو رووداوانە روودەدەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مافی ناوبراوە رێگە بە پارێزەرەکانی بدرێت سەردانی بکەن و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پرسەش چارەسەر بکرێت و رێگە بدرێت بە سەردانی پارێزەرەکان.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەکە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکان هیچ توندوتیژییەکی بەرامبەر نەکراوە و هیچ دانپێدانانێکی بەزۆری  لێوەرنەگیراوە و هیچ کامێرا و ئامێری تۆمارکردن نەبووە لەکاتی لێکۆڵینەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجەی بەسەرکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارودۆخی تەندروستی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجە دەپرسێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە لە 15 شوێنی هەولێر کامێراکانی چاودێریی تیژڕەوی سەرپێچی تۆماردەکەن

بڕیارە لە سبەی هەینییەوە، 15 کامێرای چاودێریکردنی تیژڕەوی لەناو شاری هەولێر، دەستبکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share