لە هەولێر کەسێک کوژرا

کەمێک لەمەوبەر لەناو عەلوەی هەولێر کرێکارێکی بەرەگەز عەرەب بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو عەلوەی هەولێر دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کراوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەسەکە بەرەگەز عەرەب بووە و تەمەنی نزیکەی 27 ساڵان بووە و لە عەلوەی هەولێر وەک کرێکار کاری کردووە، چوار فیشەکی بەرکەوتووە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

ئاشکراشیکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share