ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار و کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخرا، کەمێک لەمەوبەر بە ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەشدا، بەکۆی دەنگ بڕگەی دەنگدان لەسەر یاسای باڵوێزەکانی عێراق زیادکرا بۆ کارنامەی ئەمڕۆ، هەرچەندە هەندێک لە پەرلەمانتارەکان تێبینییان لەسەر ئەو خاڵە هەبوو و کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشت.